Dildar Baykan,Rewa Mahmut Hasan
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
بە هۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە رووباری ناف لەسەر سنووری نێوان میانمار و بەنگلادیش، ١٦ موسوڵمانی رۆهینگیا کە بەنیازبوون بەرەو بەنگلادیش هەڵبێن، خنکان.
بە پێی میدیاکانی بەنگلادیش تەرمی ژمارەیەک موسوڵمانی نەتەوەی رۆهینگیای هەرێمی ئاراکان باشووری میانمار کە لەدەست توندوتیژیەکانی نەتەوەپەرستە بوزییەکانی میانمار هەڵاتبوون، دۆزراونەتەوە.
میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە کە تەرمی ١٥ کەسیان لە کەنار رووبار دۆزیووەتەوە و بەرپرسان وای بۆ دەچن کە چوار لەو تەرمانە تەقەیان لێکرابێت، دواتر لە شوێنێکی تری رووبارەکەدا تەرمی کەسێکی تر دۆزراوەتەوە.
لەگەڵ دوایین راگەیەنراوەدا، تا ئێستا ٤٩ کەس لە موسوڵمانانی هەرێمی ئاراکان باشووری میانمار گیانیان لەدەست داوە لەدوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکانیان لە رووباری ناف.