تونجەلی
زانکۆی دەرسیم، کۆڕبەندی (کێشەی کورد و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) ی بەڕێوە برد، تێیدا چەندین باس و توێژینەوە پێشکەشکران.
لەکۆڕبەندەکەدا نوسەرو ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی تورکیا ( ئۆراڵ چاڵشلار) بەپێشکەشکردنی باسێک بەشداربوو، چاڵشلار زیاتر جەختیکرد لەسەر پرۆسەی ئاشتی و گوتی " لە گەڵ دەستپێکردنی قۆناغی ئاشتی، ئێستا تورکیا خۆی حازر دەکات بۆ قوتار بوون لەئاسەواری شەڕی خوێناوی ٣٠ ساڵە، ھەوڵی لە بیرکردنی زامەکانی ئەو شەڕە دەدرێ. زۆر گرنگە چەکەکان بێدەنگ بکرێن بۆ بەرەو پێشبردنی رەوتی ئاشتی" .
یەکێ لەبەشدار بووانی کۆڕبەند، پرۆفیسۆر د. فەردیناند ھەنەر بیچەر بوو، فەردیناند بەڕەگەز نەمساییەو ئێستا مامۆستایە لە (زانکۆی سلێمانی) لەمیانەی پێشکەشکردنی باسێکدا لەبارەی پرسی کورد و چۆنێتی چارەسەر کردنی گوتی
" ئێستا لەپێناو چارەسەردا قۆناغێکی جدی دەستی پێکردووە، کارنامەی ئەردۆغان بۆ چارەسەر، شتێکی چاوەڕوانکراو نەبوو بۆ ئەوروپا، ئەو ھەنگاوی باشی ناوەو پێویستە لەبەر چاو بگیرێن ھەنگاوەکانی".
ھەنەر بیچەر گوتی " چارەسەری کێشەی کورد و نووسینەوەی دەستوورێکی تازە، چارەسەری کێشەی قوبرس و کاراکردنی قۆناغی بە ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ ئەم ھەنگاوانەدا پێ بەپێ کێشەی کوردیش چارەسەر دەکرێ".