سوسه
دوای ئەوەی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئوتێلێكی شاری سوسه ٧٧ كه‌س بوونه قوربانی، گه‌شتیارانی بیانی لە تونس، ده‌ستیان به چۆڵ كردنی ئه‌و وڵاته كرد.
نوێنه‌ری ناوچه‌ی گه‌شتیاری سوسه به‌ناوی سه‌لوا قەدری بە په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە، زیاتر له ٢ هه‌زار و ٥٠٠ گه‌شتیاری به‌ریتانی به ١٠ فڕۆكه له سوسهوه گه‌رانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ٦٠٠ گه‌شتیاری به‌لجیكیش له‌ڕێگه‌ی ٤ فڕۆكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌لجیكا و نزیكه‌ی ٧٠٠ گه‌شتیاری تری بەلجیكی به‌نیازن له رێگه‌ی دوورگه‌ی جهربهوه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.
قەدری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ندین گه‌شتی ئاسمانی له به‌ریتانیا و رووسیاوه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
له ئاكامی هێرشێك بۆسه‌ر ئوتێلێك له شاری سوسه ٣٩ كه‌س كوژرابوون و ٢٨ ی دیكەش بریندارببوون و رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشه‌كه‌ی گرتبوو ئەستۆ.
حكوومه‌تی تونس رایگەیاند، ناسنامه‌ی ١٠ له كورژاوهكان ئاشكرا بووە كە ھەشتیان به‌ریتانی و یه‌كێكیان به‌لجیكی و ئه‌وه‌ی دیكەش ئه‌ڵمانی بووه.