مۆسکۆ
گوتەبێژی وەزارەتی فریاکەوتنی خێرا لەڕوسیا بەئاژانسی (ئیتەر تاس) رایگەیاندووە حکومەتی روسیا فڕۆکەیەکی لەجۆری IL-٧٦ ڕەوانەی شاری لازقیە دەکات بۆ ئەوەی ھەر روسیاییەک کە لەسوریا نیشتەجێیەو خوایارە ئەو وڵاتە بەجێ بێڵێ بگوازێتەوە بۆ روسیا.
مانگی پێشوو حکومەتی روسیا نزیکەی ١٠٠ کەسی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی لەسوریا لەڕێی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە ڕەوانەی روسیا کردەوە.