غەززە
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی فەلەستین رایگەیاند: لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتوون بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، خاڵی سنووری (بەیت حانوون) لەباکووری شاری غەززە بکەنەوەو خەڵکی دەتوانن ھاتوچۆی پێدا بکەن.
بەھۆی نائارامییەکان لەسیناو ناوچەی رەفەح، ئیسرائیل و فەلەستین لەسەر ئەوە کۆکبوون خەڵک لەخاڵی سنووری بەیت حانوون بۆ ماویەکی دیاریکراو ھاتوچۆ بکەن.
لەلایەکی دیکە حکومەتی فەلەستین ئاشکرایکرد لەمەودوا رێگە نادەن سەربازانی سوپای میسر بەسنووری (رەفەح)دا ھاتوچۆ بکەن. کە بۆ پارێزگاری لەئارامی سینا بەو ناوچەیەدا دێن و دەچن.