بەغدا
چەند چەکدارێکی نەناسراو بەبۆمب ھێرشیانکردە سەر ماڵی پارێزگاری دیالە عومەر ئەلحومێری.
گوتەبێژی پارێزگاری دیالە تۆراس محەمەد لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلۆ رایگەیاند:چەند چەکدارێکی نەناسراو ئەمرِۆ یەكشەممە ھێرشیانکردووەتە سەر ماڵی پارێزگاری دیالە لە شاری بەعقوبە.
تۆراس محەمەد ئاماژەی بەوەدا لەکاتی ھێرشەکەدا کەس لە ماڵەوە نەبووە بێجگە لە زیانی ماڵی ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە.