سینا
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەكانی ئەمنی وەرگیراوە، ئاماژە بەوە دەكەن بە چەكی قورس ھێرش دەكرێتە سەر دوو خاڵی پشكنین لە ناوچەی شێخ زوڤەید. ھێزەكانی ئاسایش وەڵامی ھێرشەكەیان داوەتەوە و شەڕو پێكدادان روویداوە لە ئاكامی شەڕەكەدا 20 كەس كوژران كە پێنجیان سەرباز و 15ی دیكە ھێرشبەرەكان بوون ھاوكات 20 كەسی دیكە بریندار بوون.
بریندارەكان دەستبەجێ گەیاندراونەتەوە نەخۆشخانەكان، بەرپرسانی نەخۆشخانەكەش دەڵێن 10 لەو بریندارانە خەڵكی سڤیلن. هەتا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی ھێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.