قاھیرە
دوای کۆمەڵکوژیەکەی گۆڕەپانی (رابیعەی عەدەویە و نەھزە) لە میسر، حکومەتی ئینگلتەرا ھەناردەکردنی ٢٤ جۆر چەکی بۆ میسر قەدەغە کرد.
لە نووسراوێکی باڵوێزخانەی ئینگلتەرا لە قاھیرەدا ھاتووە: "شانشینی یەکگرتوو لەنزیکەوە ئاگاداری گۆڕانکاریەکانە، لێکۆڵینەوەی لە سەرجەم داواکاریەکانی ھەناردەکردنی چەک کردوە، بڕیاری داوە قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ میسر ھەڵبگرێ بەو مەرجەی ئەم چەکانە نەبنە ھۆی مەترسی بۆ سەر ھاوڵاتیانی میسر، حکومەتی ئینگلتەرا دووبارە بڕیاری ھەناردەکردنی ٢٤ جۆری چەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرو بۆ میسر دەرکرد."
لە نووسراوەکەدا ئەوە دووپات کراوەتەوە کە ئینگلتەرا بەردەوام پشتیوانیی میسر دەکات بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کەلوپەلی سەربازی و چەکی بۆ میسر راگرتووە، ئەویش بەھۆی بەکارھێنانی ئەو چەکانە بۆ تۆقاندنی گەلی میسر.