وەزیری دەرەوە و ھاوکات وەزیری بازرگانی ھەنگاریا، پیتەر زیجارتۆ لە چوارچێوەی ٧٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری لە کۆنفڕانسێک لە بوداپێستی پایتەختی ھەنگاریا کرد.
زیجارتۆ رایگەیاند کە زۆر بابەت ھەیە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە چارەسەریی بکات و بابەتی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان.
زیجارتۆ راشیگەیاند کە ھەنگاریا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە ھەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پاڵ ئەمەشدا گوتی: "تیرۆر بە بەردەوامی لە جیھان بڵاو دەبێتەوە، داعش بۆ گشت جیھان ھەڕەشەیە. بێگومان ئەم هەڕەشەیەش تەنھا بەهەوڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێکەوە لەناو دەبردرێت. لەم چوارچێوەیەشدا ھەنگاریا ١٥٠ سەرباز رەوانەی عێراق دەکات".