اربیل
حزبه‌كانی كوردستان به لێشاو خه‌ڵكیان كاندید كردوه، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌گوێری لێكدانه‌وه‌كانیش یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (10،25) كه‌سدا.
په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق پێكهاتووه، له 111 كورسی به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمیش نه‌ته‌وه‌كانی (توركمان و مه‌سیحی و كلد و ئاشوری و ئه‌رمه‌ن 11 )كورسیان بۆ ته‌رخانراوه، حزبه كوردیه‌كانیش 100 كورسی.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ولێر، به (AA)ی راگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له 21ی ئه‌یلول به‌ڕێوه ده‌چێت، 31 حزب و قه‌واره‌ی سیاسیش كێبڕكیانه له‌سه‌ر 111 كورسی".
هه‌ندرێن ئه‌وه‌شی وت "ئه‌و 31 حزبه 1138 كه‌سیان كاندیدكردوه بۆ په‌رله‌مان ته‌نیا حزبه كوردییه‌كان 1099 كه‌سیان كاندید كردوه".
حزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان به ئیسلامی و عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كاندیدیان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه، زۆرێك له‌و حزبه عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌یانه مه‌لای ئاینیشان كاندید كردوه.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك حزبێكی نه‌ته‌وه‌ی و عهلمان، ئێستا 30 كورسی له‌په‌رله‌ماندا، هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش 100 كه‌سی كاندید كردوه. ئومێد خۆشناو كاندیدی ئه‌و حزبه به (AA)ی راگه‌یاند "پارتی 100 كه‌سی كاندید كردوه له 30% زیاتر له ئافره‌تانن، سێ كه‌سی تریش له خولی پێشووكاندید كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پێنج مامۆستای ئاینیشی تێدایه باقی كاندیده‌كان كه‌سی شاره‌زان له بواری یاسا و نه‌وت و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشمه‌رگه و ژنان و منداڵان و بواری ژینگه و ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌و كاندیدانه‌ش بروانامه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه له دكتۆرا و بهكارلیۆس و دیبلۆم".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش حزبێكی عه‌لمانیه و خاوه‌ن 23 كورسی په‌رله‌مانه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش 100 كه‌سی كاندید كردوه، (هێمن ئه‌نوه‌ر) به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆران له هه‌ولێر به (AA)ی وت "100 كه‌سمان كاندید كردوه، %30 ژنانن، دوو كه‌سیش نوینه‌رایه‌تی ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
هێمن ئه‌نوه‌ر وتیشی "هیچ په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوو خۆیان كاندید نه‌كردۆته‌وه، له‌و 100 كاندیده‌ش چوار تا شهشهیان دكتۆرایان هه‌یه باقی تریان بروانامه‌ی بكالوریوس و دیبلۆم و ئاماده‌ییان هه‌یه گشت كانددیهكانیش له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆری و شاره‌زای هه‌ڵبژێردراون".
یه‌كگرتووی ئیسلامی خاوه‌ن شه‌ش كورسی، ئیستا 76 كاندیدی هه‌ڵبژاردوه، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، (به‌یان نوری) به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی به "AA"ی راگه‌یاند "به‌پێی سنووری جوگرافی كانددیهكانمان دیاریكردوه و ریكخستن له ناو خۆیدا هه‌ڵی بژاردوون".
به‌یان ئه‌وه‌شی وت "له‌و 76 كاندیده هه‌موویان تازه‌ن، له30%ی ژنانن، 2 كه‌سیان دكتۆرن، نزیك 10 كه‌سی تریش له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كار ده‌كه‌ن".
به‌پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كانی تر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئێستا 29 كورسی له‌په‌رله‌ماندا هه‌یه ئه‌و حزبه 8 په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی، دووباره كاندید كردۆته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری یه‌كیتی به (AA) راگه‌یاند "یه‌كێتی 100 كه‌سی كاندید كردوه، له‌و ریژه‌یه‌ش %30 له‌ژنان 8 په‌رله‌مانتاریشی هی خولی پێشوون، دوو مامۆستای ئاینیشمان كاندیدكردوه".
یه‌كێتی زانایانی ئاینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، حزبه كوردییه‌كان مامۆستایه‌كی زۆری ئاینیان كاندیدكردوه، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاییندا هاتووه "پارتی 5 مه‌لا و یه‌كێتی 2 مه‌لا و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 2 مه‌لا و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 2 مه‌لای ئاینیان كاندید كردوه بۆ په‌رله‌مان".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، رۆژنامه‌نووس (كامه‌ران محه‌مه‌د) ده‌ڵێت "حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره ره‌چاوی پسپۆڕی و شاره‌زایان كردوه، هه‌ر له دكتۆراوه تا كه‌سی شه‌عبی و مامۆستای ئاینیان كاندید كردوه".
كامه‌ران بۆ (AA)ی ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه زۆربه‌ی كاندیده‌كان گه‌نجن لیست هه‌یه كاندیده‌كانی ته‌مه‌نیان ناگاته 50 ساڵ ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی باشی هه‌یه چونكه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی گه‌نجانن".
محه‌مه‌د جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، حزبه عه‌لمانیه‌كانیش هاتوون بۆ عه‌تف و سۆزی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆر به‌ده‌ستبهێنن، "مه‌لای ئاینی كاندید ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ململانێی حزبه ئیسلامیه‌كان بكه‌ن و پێیان بڵێن ئه‌وانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی دینی ئیسلام نین".
سه‌باره‌ت به‌و رێژه‌ی زۆره‌ی كاندید بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، (كامه‌ران محه‌مه‌د) وتی "حزب هه‌یه ئێستا له په‌رله‌ماندا یه‌ك كورسی هه‌یه كه‌چی 81 كه‌سی كاندید كرده‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ لیستی نیمچه‌كراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر چه‌نده حزبه‌كان قه‌باره‌ی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ له‌رێگه‌ی كاندیده‌كانه‌وه ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه".