سلێمانی
سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆغان له میانه‌ی خوانێكی به‌ربانگدا كه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداره‌كانی جه‌نگ ئاماده كرابوو له ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بوان ئاماژه‌ی به قۆناغی ئاشتی كرد .
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كهسو كاری شه‌هیدان و خانه‌واده‌ی بریندارانی جه‌نگدا له خوانێكی به‌ربانگدا كۆبۆوه. له‌و خوانه‌دا كه له ماڵی ویلایه‌ته‌كانی گۆلباشی رێكخرابوو ,ئه‌ردۆغان باسی له قۆناغی ئاشتی كرد.
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی ووتكانیدا ئاماژه‌ی به و هه‌وڵانه كرد كه له لایه‌ن چوارده‌وره‌وه ده‌رێت بۆ به لارێدابردنی قۆناغی ئاشتی و ووتیشی : ئێمه ئێستا ده‌بینین كه خیانه‌تكاران كه‌وتوونه‌ته سه‌ر كار . هه‌روه‌ك ووتیشی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی ئه‌م قۆناغه ده‌دا ناتوانێت باجه‌كه‌ی بدات به میلله‌ت, هه‌روه‌ك ووتیشی ئێمه هه‌رگیز مل كه‌چ ناكه‌ین بۆ ئه‌مانه .
سه‌ردێڕی گرنگترین ووته‌كانی ئه‌ردۆغان به‌م شێوه‌یه‌بوو:
"ئێمه هه‌رگیز كارێك ناكه‌ین دژ به یاده‌وه‌ری وخواستی شه‌هیده‌كانمان و تێگه‌یشتنی ئێمه وایه كه هیچ هه‌نگاوێك نانێین كه یادو خاتری هه‌ر شه‌هیدێك بخرێته لاوه به‌هۆیه‌وه . هیچ شتێك به به‌ها ترنیه له خاترو به‌های ئه‌وان .با كه‌س هه‌وڵی به هه‌ڵه‌دابردنی ئێوهنهدا هه‌ندێك كه‌س له هه‌لپه‌رستان له رێگه‌ی هه‌وڵێ به خراپ به‌كارهێنانی شه‌هیده ئازیزه‌كانمان و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ له باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌رییدا هه‌وڵی به‌لارێدابردنی ئێمه ده‌ده‌ن .ئه‌م قۆناغه قۆناغی مامه‌ڵه ی بێنه بده نیه . ئێمه داهاتوویهكمان ده‌وێت كه ژیان تێیدا باڵاده‌ست بێت نه‌ك كوشتن و مردن به‌رده‌وام بێت تیایدا . 7 مانگه شه‌هیدمان بۆ نایهتهوهه ,ئه‌ی ئه‌مه خۆشحاڵی ناوێت ؟ ئه‌ی ئه‌مه سه‌قامگیری نیه؟ ئه‌ی ئێمه ئه‌مه‌مان نه‌ده‌ویست؟ به شێكی زۆری هاولڵاتیان له‌و 76 ملیۆن كه‌سه فه‌رمانی كتێبهكهك كه ڕۆژوه جێبه‌جێ ده‌كات . ئایا هیچ دایك و باوكێك هه‌یه خوازیار بێت كه یه‌كێك له كورسیه‌كانی سه‌ر خوانی سفره‌كه‌ی به‌تاڵبێت و قاپ‌و كه‌وچكه‌كه‌ی به‌تاڵ بێت ؟ له‌گه‌ڵ تیرۆر و تیرۆریستان‌دا خه‌بات ده‌كه‌ین . پاشگه‌زنابینه‌وه له بریاردهریمان .به‌ڵام دڵخۆشكردنی باوكان ودایكان هه‌وڵی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه و ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه . له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاشتیه‌وه هه‌واڵی ناخۆشمان له شاخه‌كانه‌وه پێناگات.ئه‌و ئازارانه‌ی كه ئێوه چهشتوتانه نامانه‌وێت باوكان و دایكانی تریش به‌و ئه‌زمونه‌دا تێپه‌ڕبن.هه‌رگیز ڕق و كینه هه‌ستێك نیه كه له ناو میلله‌تی ئێمه‌دا جێگه‌ی ببێته‌وه . ههڵبهتهههرگیز ئه‌وه‌مان له بیر ناچێته‌وه كه ڕووبه‌ڕووی بووینه‌وه له پێشتردا.هه‌رگیز ئه‌وانه‌مان بیرناچێته‌وه كه ده‌ستیان چۆته خوێنی ڕۆڵه‌كانمان. به‌ڵام له رێگه‌ی خه‌باتێكی مه‌شروعه‌وه به بڕیاردهریهوه به‌رده‌وام ده‌بین له پێناو چتیر كۆتای هێنان و رێگری كردن له مردن و ئازار و فرمێسك
.به‌ڵام ته‌نیا له خه‌باتدا نابین به‌رامبه‌ر تیرۆر‌و تیرۆریستان ,به‌ڵكو له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به‌كاریشیان ده‌هێنین خه‌باتمان به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ده‌بێت .زۆر لایه‌ن و چوارده‌ور ی هه‌لپه‌رست له‌رێگه‌ی به‌رده‌وامی دان به‌خوێنڕشتن و فرمێسك ڕشتن وبه‌كارهێنانی ڕشتنی خوێنی گهنجهكانمانهوه هه‌ندێك لایه‌ن و هێز ده‌خوازن كه به‌رده‌وامی به‌و دۆخه ئاڵۆزه بدرێت . كاتێك قۆناغی ئاشتی به هه‌موو بڕیاردهریهكهوه به‌رده‌وامی پێداروه , ده‌بینین كه ئه‌و لایه‌ن و چوارده‌وره ده‌سه‌وه‌سان نین و نه‌وه‌ستاون .له پێناو به لارێدابردنی قۆناغه‌كه ده‌بینین كه خیانه‌تكاران و ئاست نزمه‌كان بۆ ڕشتنی خوێنی زیاتر و به‌رده‌وامی دان به مردنی گه‌نجه‌كان هه‌موو جۆره هاندانیك و تهحریكێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن . ئێمه هیچ كاتێك مل بۆ ئه‌مانه كه‌چ ناكه‌ین ,هه‌رگیز رێگه به پێشێل كردنی ده‌ستور و یاسا ناده‌ین . ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه به‌لارێدا ده‌بان ناتوانێت حسابه‌كه‌ی بداته میلله‌ت . ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت قۆناغه‌كه به‌بنبه‌ست بگه‌یه‌نن , ناتوانن حسابی مێژوو بده‌ن .ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا ده‌وڵه‌تێك نیه كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك فێڵ و حسابی بچوكدا مل كه‌چ بكات .