له خۆپیشاندانێكدا له زانكۆی سه‌نعا، ئیدانه‌ی ئه‌و دوو په‌لاماره كرا كه رۆژی هه‌ینی كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وتی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
خوێندكاران وێنه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانیان به‌رز كردبۆوه و هوتافیان له‌دژی په‌لاماره‌كه ده‌گوته‌وه. پاشان بێ روودانی هیچ رووداویكی نه‌خوازراو بڵاوه‌یان به خۆپیشاندانه‌كه كرد.
له كاتی نوێژی هه‌ینیدا، له هه‌ردوو مزگه‌وتی به‌در و هاشوش له سه‌نعا كه زۆرینه‌یان لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای حوسین، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ئه‌نجام درا و 142 كه‌س بە هۆیەوە كوژران، 350ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له كاتیكدا رێكخراوی ئه‌نسارو شه‌ریعه كه به ئه‌لقاعیده‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب ناسراوه ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی كرد، گروپێك به‌ناوی لقی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتی خۆی له په‌لاماره‌كه راگه‌یاند.