ئەنقەرە
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، حەیدەر عەبادی و داودئۆغڵو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باس لە پشتگیرییەکانی تورکیا کراوە بۆ عێراق و هەروەها باسی ئەو هەڕەشانە کراوە کە دەکرێتە سەر یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی عێراق.
هاوکات داودئۆغڵو لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی کردووەتەوە لە گرنگی پاراستنی کەسانی سڤیل لەکاتی هەڵمەتی پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدان.
لەلایەکی ترەوە عەبادی دەستخۆشی لە تورکیا کردووە بۆ ئەو پشتگیریانەی لە عێراقی دەکات.