ئیب
ده‌ستپێكردنی هێرشەکانی ئاسمانی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه به‌ئامانجی وه‌ستاندنی پیشڕه‌وی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌و وڵاته‌دا، بۆته هۆی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوخۆیی.
له كاتێكدا یه‌مه‌نییه‌كان به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهات و رووداوه‌كان ده‌ڕوانن، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌وه وڵاته‌دا هاووڵاتییان ده‌ستیان كردووه به عه‌مبار كردنی خۆراك و سووتەمەنی.
له شاری ئیبی ناوه‌ڕاستی یه‌مه‌ن، هاووڵاتییان دوای ده‌ست پێكردنی هێرشەکانی ئاسمانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌ب و له ئه‌گه‌ری ده‌ست پێكردنی هێرشی زه‌مینی و توندبوونی پێكدادانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان كردووه به گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێ و شوێنێك.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ له شاره‌كانی سه‌نعای پایته‌خت، تەعز، ئیب، حوده‌یده و عه‌ده‌ن كێشه‌ی سووته‌مه‌نی سه‌ری هه‌ڵدا، ئۆتۆمبیلێکی زۆر به ریزێكی دریژ له‌به‌رده‌م بەنزینخانهكاندا سه‌ره‌یان گرت، به هه‌مان شێوه‌ش خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روویان كرده جومله فرۆشانی خۆراك و بازاڕه‌كان.
دانیشتوانی شاری ئیب، ریزیان به‌ستووه بۆ كڕینی خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه وه‌ك ئارد، دانه‌وێڵه، شه‌كر و مه‌عكه‌رۆنی. له كاتێکدا هه‌ندی له بازرگانه‌كان به بارهه‌ڵگری گه‌وره خۆراك ده‌هێننه شاره‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باری ماددیان باشه قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆریان ناوه‌ته‌وه بۆ كڕینی پێداویستیهكانییان ئه‌گه‌ر به دوو هێنده‌ی نرخه‌كه‌شی بێت.
له كاتێكدا دۆخی شه‌ڕ له یه‌مه‌ن كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژرانی وڵاتی رووبه‌ڕووی گرانی كردۆته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی مادده سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان، سه‌وزه و میوه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی شه‌ڕو پیكدادانهكانهوه به‌رهه‌می نه‌وتی و گواستنه‌وه‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته كه‌می كردووه، به‌تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌كاندا قه‌یرانی خۆراك و سووته‌مه‌نی، بڕینی كاره‌با و زۆر كێشەی دیكه سه‌ریان هه‌ڵداوه.