Hemn Baban
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
نەینەوا
له مووسڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق كه سه‌رچاوه‌ی شارستانییهتهكهیهتی، داعش خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و هێزه‌كانی عێراق سوورن له‌سه‌ر ده‌رپه‌ڕاندنی له‌و شاره‌ی ماوه‌ی نزیك به دوو سال و نۆ مانگ ده‌بێت به‌ده‌ستییه‌وه‌یه‌تی و به پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ناوزه‌ندی كردووه، خه‌لك له‌وپه‌ڕی بێزاری و نه‌هامه‌تیدان.
- بۆ هه‌ر كوێیه‌ك ده‌چیت ئاو و خۆراك خه‌می سه‌ره‌كیی مووسڵاوییهكانه.
لێره داعش هێنده ژیانی ئه‌سته‌م كردووه، خه‌ڵكی له‌پاڵ پاراستنی گیانییان خه‌می پارووه نانییانه بۆ منداڵه‌كانییان، ئیدی گه‌وره و بچووك، پیاوی به‌ته‌مه‌ن و منداڵیش ئه‌وانه‌ی گوللـه‌كان و بۆمبه‌كان نهیکوشتوون هه‌ر خه‌می ئاو و نانییانه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان بمێننه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌م شاره وه‌كو ئه‌وه‌ی له زیندانی هه‌ڵاتبن ته‌واو شه‌كه‌ت و ماندوون.