Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
جنێڤ - AA
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە (FIFA )، گرێبەستێکی شەش ساڵەی لەگەڵ یەکێتی وەرزشوانانی پرۆفێشناڵی نێودەوڵەتی(FIFPro) کرد.
لە روونکردنەوەیەکدا فیفا رایگەیاند، لە سایەی ئەو گرێبەستە سیستەمی گواستنەوەی یاریزانان، بەزۆر راهێنان کردن بە تەنیا و پەیوەندی نێوان یاریزان و یانەکە باشتر دەبێت.
جیا لەمەش (FIFPro) کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان سکاڵای لەسەر (FIFA ) تۆمار کردبوو، سکاڵاکەی کێشایەوە.
سەبارەت بە بابەتەکەش سەرۆکی فیفا، جیانی ئینفانتینۆ گوتی: "ئەمرۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ گەشەپێکردنی بەڕێوبردنی تۆپی پێ بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵانە. بە پەرۆشم بۆ کارکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ (FIFPro) لە بازاری گواستنەوە".