Abdullah Shukur
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەکانی تیرۆریستان لە چیای کاراچاک و شنگال-ی باکووری عێراق ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی ماددەی ٥١یەمینی رێککەوتنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی بەرگریکردن لەخۆ و پاراستنی ئاسایشی سنوور و لەناوبردنی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ھێزەکانی ئەمنی، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە باکووری عێراق ئەنجامدراوە و تێدا تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگە و تیرۆریستانی دیکە لە چالاکی خراون.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەکانی تیرۆریستان لە چیای کاراچاک و شنگال-ی باکووری عێراق ئەنجامدراوە و تێدا ئامانجەکانی تیرۆریستان بۆردومانکراوە. لە جێبەجێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر کۆگا و تونێل و ئەشکەوت و حەشارگەکانی تیرۆریستان، ھەستیاری پێویست بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی خەڵکی سڤیل لەبەرچاو گیراوە".
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە:
"سوپای تورکیا ھەروەکو پێشتر، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی گەل و نیشتمان، بەپێداگرییەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە".