Zafer Fatih Beyaz
07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له سووریا زۆر ئارامگرانه و به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا جووڵه‌ی كردووه و رایگەیاند ''به‌ڵام ئیدی توركیا ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌كیش چاوه‌ڕوان بكات. ژیانی توركه‌كان، كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان له مه‌ترسیدایه''.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون له لێدوانێکدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە رایگه‌یاندووە ''نیازی توركیا روون و ئاشكرایه. له‌ناوبردنی كۆریدۆری تیرۆره له سنووره‌كانمان. شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كه دوژمنی گه‌لی كورده. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و رێگرتنه له دووباره به‌هێزبوونه‌وه‌ی. سووریا پێویستی به ئیداره‌یه‌كی ناوخۆییه نه‌وەك داگیركاری په‌كه‌كه''.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوە كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له رێكخراوه نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دان به‌وه‌دا نراوه كه په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی داگیریكردوون پاكتاوی نه‌ژادی و هه‌موو جۆره نایاساییه‌كی كردووه، به‌تایبه‌تی كورده دیموكراته‌كانی له‌ناوبردووه و نووسیویەتی:
''باشتره وهبیرهێنانهوهیهكی كورت بۆ ئه‌وانه‌ی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه هه‌سه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له توركیا زیاتر جێ متمانه‌ن كه هه‌سه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دوای بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان گفتوگۆیان كرد بۆ ئازادكردنی سێ هه‌زار و ٢٠٠ داعشی سزادراو''.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون هه‌روه‌ها نووسیویەتی ''توركیا تا ئێستا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریا زۆر ئارامگرانه و به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا جووڵه‌ی كرد، به‌ڵام ئیدی توركیا ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌كیش چاوه‌ڕوان بكات. ژیانی توركه‌كان، كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان له مه‌ترسیدایه. له‌و ناوچانه‌ی له په‌كه‌كه رزگاركراون له‌بری داگیركاری تیرۆریستان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه پێشكه‌ش ده‌كرێت كه له لایه‌ن توركیاوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لقی زه‌یتون و قه‌ڵغانی فورات نموونه‌یه‌كی باشه له رووی به‌ڕێوه‌برن و ئاسایش بۆ هه‌موو سوورییه‌كان''.