Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
مەدرید- AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی لا لیگادا، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکسان بوو.
لە خولەکی ٢١دا سۆڵ لە رێگەی گۆلێکەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بە گۆڵێک پێشخست و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە خولەکی ٨٢ی گێمی دووەمدا، بارسێلۆنا لە رێگەی گۆڵێکی لویس سوارێزەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و کردییە ١-١.
بەو ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا تامی بەرامبەربوون و لەدەستدانی دوو خاڵی کرد و بە ٢٢ خاڵەوە هێشتا پێشەنگە. بەڵام جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی دووەمی ریزبەندیی بۆ پێنج خاڵ دابەزی.