Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2017
لۆس ئانجلس - AA
خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار كه له 26ی شوباتدا، له شاری لۆس ئانجلسی ئه‌مریكا ده‌به‌خشرێت، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مساڵ ئه‌كته‌رانی ره‌شپێستی سینه‌مایی له هه‌موو بواره‌كاندا كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاتی ئۆسكار كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1929دا له‌لایه‌ن ئه‌كادیمی زانستی و هونه‌ره‌كانی سینه‌ماوه له‌ژێر ناوی "خه‌ڵاته ئه‌كادیمیه‌كان" دابه‌شكرا و به به‌نرخترین خه‌ڵاتی جیهان داده‌نرێت، چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه ببه‌خشرێت به‌خاوه‌نه‌كانیان.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه، 26ی شوبات، 89همین خه‌ڵاته‌كانی ئه‌كادیمی ئۆسكار، له شانۆی دۆڵبی له لۆس ئانجلس دابه‌ش ده‌كرێت.
كاندیدانی ئه‌مساڵ بۆ وه‌رگرتنی خهلاتهكانی ئۆسكار وه‌ك پارساڵ هه‌موو له ئه‌كته‌ره سپی پیستهكان پێكنه‌هاتووه، به‌ڵكو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خه‌ڵاته‌كه‌دا ئه‌كته‌رانی ره‌شپێستی سینه‌مایی له هه‌موو بواره‌كانی سینه‌مادا كاندیدكراون.
ئه‌كادیمیه‌كه له زۆر رووی جۆراوجۆردا پله ده‌داته كاندیده‌كان كه له 683 ئه‌ندام پێكهاتووه، %46یان ئافره‌تن و، %41یان له ئه‌مریكیه ره‌شپێسته‌كان پێكهاتووه.
ئه‌كته‌ره ره‌شپێسته‌كان پێكهاتوون له؛ دێنزڵ واشنتۆن كه به‌هۆی رۆڵ بینین له فیلمی "Fences" كاندیدی باشترین ئه‌كته‌ری سینه‌مایی پیاوه، مارشاڵ عه‌لی كه به‌هۆی رۆلبینینی له فیلمی "Moonligth" كاندیدی باشترین جێگری ئه‌كته‌ری پیاوه، روس نیگا كه به‌هۆی رۆڵ بینینی له فیلمی "Loving" كاندیدی باشترین ئه‌كته‌ری سینه‌مای ئافره‌ته، ڤیۆلا ده‌یڤس به‌هۆی رۆڵ بینینی له فیلمی "Fences" كاندیده بۆ باشترین جێگری ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ئافره‌ت، ناومی هاریس كه به‌هۆی رۆڵ بینینی له فیلمی "Moonlight" كاندیدی باشترین جێگری ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ئافره‌ت و، ئۆكتاڤیا سپێنسه‌ر كه به‌هۆی رۆڵ بینینی له فیلمی "Hidden Figures" كاندیده بۆ باشترین ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ئافره‌ت.
خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئه‌مساڵ كه دوور له مشتومڕی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێته په‌یامێكی سیاسیی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه له یه‌كه‌م ساڵی سهرۆكایهتیدایه.