Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
نیویۆرك - AA
دیزاینەری بەڕەگەز ئیندۆنێزیی، ئەنیسە حەسیبوان لە هەفتە مۆدای نیویۆرکدا، نمایشێکی جلوبەرگی تایبەت بەخانمانی باڵاپۆشی رێكخست كه بووه مایه‌ی سه‌رنج و ده‌ستخۆشی هونه‌ردۆستان.
حەسیبوان ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه به‌دیزاینی جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌خانمانی بالاپۆش ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌ژێر ناوی "دراما"دا نمایشی 2017ی بۆ جلوبەرگی زستانە و پاییزەی تایبەت بەخانمانی باڵاپۆشی لە هەفتە مۆدای نیویۆرک ناساند. كه پێكهاتبوو له 48 دیزاین كه له‌لایه‌ن 24 نمایشكارهوه خرانه‌ڕوو.
ئەنیسە حەسیبوان كه بهدیزانكردنی جلوبه‌رگ بۆكهسه نزیكه‌كان و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی پێ كرد، به‌پشتیوانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015دا چووه جیهانی مۆداوه و، دیزاینه‌كانی بوونه یه‌كێك له دیزانه جیهانیه‌كان.