Sangar Hamad Azeez
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
هەولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە خولە ناوخۆییەکانی ئەورووپا دەست پێدەکاتەوە و تیایدا چەندی یاری بەهێز ئەنجام دەدرێن.
لە وڵاتی ئینگڵتەرا یارییەکانی هەفتەی ٣٠ی خولی پرێمەرلیگ دەست پێدەکاتەوە و لە یەکەم یاریشدا کە کاتژمێر ٢:٣٠ نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، یانەی لیڤەرپوول رووبەڕووی یانەی ئێڤەرتۆن دەبێتەوە.
دواتر کاتژمێر ٥ی ئێوارە ٧ یاری دیکە لە هەمان کاتدا ئەنجام دەدرێت.تیایدا چێڵسى پێشهنگى خولهكه رووبەڕووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە .
لە ئیسپانیاش هەفتەی ٢٩ی لالیگا بە چوار یارى دەست پێدەکاتەوە و له گرنگترین ئهو یارییانه یانەی مهلهگا بهرامبهر ئاتلهتێكۆ مهدرید یاری دهكات .
له فهرهنساش له یارى كۆتایى جامى فهڕهنسا لە کاتژمێر ١٠ی شەو لە نێوان هەردوو یانەی مۆناكۆ و پاریس سان جێرمان ئەنجام دەدرێت.
لە ئەڵمانیاش هەفتەی ٢٦ی خولی بۆندس لیگا دەست پێدەکاتەوە و لە گرنگترین یاریشدا یانەی بایرەن میونخی پێشەنگ رووبەرووی یانەی ئۆگس بێرگ دەبێتەوە، یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەش لە نێوان یانەکانی شالکە و بروسیا دۆرتمۆند دەبێت کاتیك لە کاتژمێر ٤:٣٠ ئەمڕۆ لە نێو یاریگای شاڵکە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.