Sangar Hamad Azeez
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، شکوردان موستافی کە لە سەرەتای ئەم وەرزە لە یانەی ڤالەنسیای ئیسپانیاوە رووی لە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی کرد، تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە نەدۆڕاندووە.
موستافی کە بەبڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەڕیزی تۆپچییەکانەوە کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە بەرزترین ئاستی پێشکەش دەکات و لە باشترین ساڵەکانی ژیانییەتی.
ئەو یاریزانە لەو کاتەی کە پەیوەندی بەیانە لەندەنییەکە کردووە لە خولی پرێمیەر لیگدا، ١٥ یاری و لە خولی جامی پیشەگەرەکانی ئینگڵتەرادا، یەک یاری و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، پێنج یاری ئەنجام داوە لەو یاریانەش ئارسناڵ نەدۆڕاوە.
لە دواین یاریشدا ئەو یاریزانە یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یانەکەی لە دۆڕان رزگار کرد.