Sangar Hamad Azeez
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە فەرمی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسیا موشن گلادباخ و ئەستێرەی هەڵبژاردەی سویسڕا گرانیت شاکا-ی بۆ ریزەکانی گواستەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا، گرانیت شاکا-ی تەمەن ٢٣ ساڵ بە بڕی ٣٠ ملیۆن پاوەند لە یانە ئەڵمانییەکەوە هاتە ریزی تۆچیەکانی لەندەن.
لە میانی لێدوانێکی بۆ ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسناڵ، شاکا خۆشحالی خۆی دەربڕی بە رووکردنە یانە لەندەنییەکە و گوتی: "هەست بە شانازی دەکەم کە دەبمە بەشێک لە یانەی ئارسناڵ، ئەوەی لە توانامدا بێت ئەنجامی دەدەم بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکەم نازناو بەدەست بهێنم".
ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوودا ٢٨ یاری ئەنجام دا و تێیدا ٣ گۆڵی تۆمار کرد.
ئەو یاریزانە دەبێتە سێیەم یاریزان لە رووی گرانی نرخەکەیەوە کە پەیوەندی بە یانەی ئەرسناڵ بکات کە دوای هەریەک لە یاریزانان مەسعود ئۆزێل و سانشیز دیت.