Hemn Baban
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
زاخۆ - AA
له زاخۆ پردێك له‌ته‌نیشت پردی دهلالهوهیه، چه‌ندین قوفڵی پێوه‌كراوه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی دوو خۆشه‌ویست.
له‌سه‌ر ئاسنه‌كانی ئه‌م پرده ساده و ساكاره ده‌یان قوفڵ هه‌ن كه زۆرینه‌یان پیتی یه‌كه‌می ناوی دوو خۆشه‌ویستییان له‌سه‌ر نووسراوه و هه‌ڵواسراون و به پرده‌كه‌دا ده‌بینرێت، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی قوفڵه‌كان زۆر و زه‌وه‌ند نیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانانی قوفڵهكانیش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه پێناچێت ئه‌م نه‌ریته ته‌واو چه‌كه‌ره‌ی كردبێت، چونكه چه‌ند كه‌سێكی زاخۆیی ده‌یانگوت ئێستا زۆر قوفڵی پێوه‌ناكرێت و به‌ته‌واوه‌تی نه‌بووه‌ته نه‌ریتێك بۆ ئه‌وه‌ی عاشقان قوفڵه‌كانی خۆیانی پێوه هه‌ڵواسن.
قوفڵی خۆشه‌ویستی، قوفڵێكه له چه‌ندین وڵاتی رۆژئاوادا هه‌یه، وه‌كو سه‌نته‌رێك بۆ عاشقان و خۆشه‌ویستان هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌سه‌ر چه‌ند پردێكی ئاسنین خۆشه‌ویست و ئه‌ڤینداران قوفڵێك له پرده‌كه ده‌ده‌ن و كلیلهكهیشی فڕێده‌ده‌نه ئه‌و ئاوه‌ی پرده‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تاییان به‌یه‌كه‌وه.
مێژووی قوفڵی خۆشه‌ویستی زۆر نییه، به‌ڵام مێژووه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چیرۆكێكی سربی له‌سه‌ر جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی كه باس له پردی مۆست لیۆباڤی ده‌كات له شاری فرنیاچكا بانیا، كاتێك مامۆستایه‌ك به‌ناوی نادا ده‌كه‌وێته خۆشه‌ویستی ئه‌فسه‌رێكی سربی به‌ناوی ریلیا، به‌ڵام دواتر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌چێته جه‌نگ له یۆنان و له‌وێ ده‌كه‌وێته خۆشه‌ویستیی كچێكی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ش نادا وێران ده‌كات و دواتر به‌م هۆیه‌وه نادا گیانله‌ده‌ست ده‌دات، دواتر كچانی ئه‌و شاره ده‌ستییان كرد به نووسینی ناوی خۆیان و خۆشهویستهكانییان له‌سه‌ر قوفڵه‌كان و به پرده‌كه‌دا هه‌ڵیانواسی، ئه‌و پرده‌ی پێشتر جێ ژوانی نادا و ریلیا بوو.