زاخۆ
بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری دھۆک(محەمەد یوسفی) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " شوێنەوارەکە گومبەزێکی سەردەمی حوکمڕانێتی میرعەلی خان بەگە کە لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان لەم دەڤەرەدا دەسەڵاتداربووە"
گومبەزەکە لەناو گۆڕستانی شاری (زاخۆ) دایەو بەزەخرەفەو نەخشەی سەلجوقییەکان نەخشێنراوەو لەسەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانییەکان بنیاتنراوە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری دھۆک گوتی " داوامان لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە تا لەسەر زەخرەفەو دیزاینە ئەسڵییەکەی خۆی و بەگوێرەی راسپاردەو رێنماییەکانی رێکخراوی یونسکۆ جارێکی دیکە نۆژەنی بکەینەوە ، ھەروەھا بیکەینە شوێنێکی گەشتیاریی"
بەپێی قسەی بەرپرسانی شوێنەواری دھۆک، چەندین جێگەو ئاسەواری دیکەی دیرۆکی لەو ناوچەیەدا ھەن وەکو (کنێستی جولەکەکان، مزگەورەی زاخۆ، بازاڕی کۆن) ھەروەھا قشڵەی زاخۆ.
رەشید ئەحمەد
لەزاخۆ