Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
بەغدا - AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەرەیی لە عێراق رایگەیاند "دادگای تاوانەكانی پارێزگای زی قار، سزای لە سێدارەدانی بۆ شەش تیرۆریستی داعش بە تاوانی ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی کە ٥٢ کوژراوی لێکەوتەوە، دەركرد"
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، عەبدولسەتار بەیرەقدار لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاندووە كە دادگای تاوانەكانی پارێزگای زی قار دادبینی بۆ دۆسیەی شەش تۆمەتبار ئەنجامداوە کە بەشداربوون لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر چێشتخانەیەک و خاڵێکی ئەمنی لەسەر رێگای نێوان پارێزگاکانی زی قار و موسەننا.
بەیرەقدار روونیکردووەتەوە کە هێرشەکە لەڕیگەی دوو خۆکوژەوە ئەنجامدراوە کە هاووڵاتییانی ناو چێشتخانەکە و هێزە ئەمنییەکانی لە خاڵی پشکنینەکە کردووەتەوە ئامانج و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوای رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا، هەردوو خۆکوژە خۆیان تەقاندووەتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.