Selman Tür,Ramal Abdullah Mahmood
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
باتمان – AA
مناره‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف سەربە پارێزگای باتمان كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٦١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌رده‌كانی یه‌ك یه‌ك ده‌رهێندراون و گواستراونه‌ته‌وه گۆڕه‌پانی پاركی نوێ.
دوای ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی حه‌سه‌نكێف له‌و ناوچانه‌ی ده‌بن به به‌شێك له رووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی ئڵسو له میانی پڕۆژه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو (GAP)، جێگیركردنی ئه‌و شوێنه‌وارانه به شێوه‌یه‌كی پته‌و و تۆكمه له‌و شوێنه نوێیانه‌ی بۆیان ده‌گوازرێته‌وه به‌رده‌وامن.
له‌و میانه‌یه‌دا ده‌ستكراوه به بونیاتنانه‌وه‌ی مناره‌ی مزگه‌وتی سوله‌یمان خان كه بەرزییەکەی ٣٦ مه‌تره و له ساڵی ١٤٠٧ له لایه‌ن سوله‌یمان خانه‌وه بونیات نراوه و دانه به دانه‌ی به‌رده‌كانی مناره‌كه دوای ریزبهندكردنیان به‌پێی دانانیان له حه‌سه‌نكێف ده‌رهێندراون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا مناره‌كه وه‌ك خۆی و به شێوه‌ی ریزبه‌ندی به‌رده‌كان بونیات بندرێته‌وه.