Sangar Hamad Azeez
06 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
دادگای بەرشەلۆنە، به‌هۆی خۆدزینه‌وه له دانی باج، سزای زیندانی ٢١مانگی به‌سه‌ر هەریەک لە لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و باوكی‌دا سه‌پاند.
دادگایی بەرشەلۆنە، بەهۆی خۆدزینەوە لە دانی باج هەریەک لە میسی و باوکی بە ٢١ مانگ زیندانیکردن و ٢ ملیۆن و ٩٣ هەزار یۆڕۆ سزا دا.
سزادانی میسی و باوکی دوای ئه‌وه‌ی دێت كه له ساڵه‌كانی ٢٠٠٧، ٢٠٠٨و ٢٠٠٩خۆی له دانی بڕی چوار ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار یۆرۆی وه‌ك باج به حكوومه‌ت دزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی یاساكانی ئیسپانیا ئه‌گه‌ر سزاكه له دوو ساڵ كه‌متر بوو، بۆ كه‌سه ناوداره‌كان ده‌توانرێت سزاكان له‌سه‌ریان جێبه‌جێ نه‌كرێت و لە بری زیندانیکردن سزای ماددی ده‌كرێن.
دوای ئەوەی سکاڵا لەسەر لیۆنەل میسی تۆمار کرا بەتۆمەتی خۆدزینەوە لە دانی باج، ناوبراو لە مانگی رابردوودا لە دادگا ئامادەبوو، ئەو رایگەیاند کە هیچ پەیوەندییەکی بە دانی باجەوە نەبووە و هەموو کارە یاسایی و ئابوورییەکان باوکی ئەنجامی داوە و بەر لە واژۆکردنی هەرگیز هیچ دۆسییەیەکی نەخوێندۆتەوە.