Sangar Hamad Azeez
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە لە هاوینی ئەمساڵدا لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ لە جامی نێودەوڵەتی پاڵەوانەکانی ٢٠١٧ کە لەئەمریکا بەڕێوەدەچێت رووبەڕووی یانەی ریال مەدرید دەبێتەوە".
جێگای ئاماژەیە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کە بەیاری کلاسیکۆ ناودەبرێت، یەکێکە لەو یارییانەی کە زۆرترین بینەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان.
پێشتر هەردوو یانە بۆ یەکەمجارلەدەرەوەی ئیسپانیا ٢٥ ساڵ لەمەربەر لە ڤەنزویلا رووبەڕووی یەک بوونەوە.