Haydar Toprakçı,Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
دێرسم - AA
له زێی مونزوری پارێزگای دێرسم، یه‌كه‌م چالاكیی سەوڵ لێدان كه وه‌رزشی پێشبڕكێی به‌له‌می سەوڵە له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ناوچه به‌رده‌ڵان و شاخاوییه‌كاندا، به‌ڕێوه‌چوو.
یانه‌ی مادۆسك MADOSK له دێرسم له‌گه‌ڵ تیمێكی 18 كه‌سی كه له باتمانه‌وه هاتبوون، یه‌كه‌م چالاكیی سەوڵ لێدانیان بۆ ئه‌مساڵ ئه‌نجامدا.
یانەكه كه به‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات دێرسم زیاتر ده‌ناسێنێت، به به‌شداریی سێ به‌له‌م هه‌ستا به رێكخستنی یه‌كه‌م سەوڵ لێدانی ئه‌مساڵ. چالاكییه‌كه له‌نێو رووباره‌وه ده‌ستیپێكرد به‌نێو زێی مونزوردا تا نێو شاری دێرسم به‌رده‌وامبوو.
سه‌رۆكی یانه‌ی مادۆسك، نازم ئارسڵان له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، وه‌رزی گه‌شتیاریی زێی مونزوریان كردووه‌ته‌وه.
نازم ئارسڵان رایگه‌یاند، ئاوی توركیا زۆریان گونجاون بۆ وه‌رزشی سەوڵ لێدان، به‌ڵام زێی مونزور له هه‌موویان چێژبه‌خشتره.