Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
مه‌درید- AA
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، لویس ئێنریكێ ژماره‌یه‌ک یاسای نوێی، كه له نێویدا یاساغكردنی به‌كارهێنانی مۆبایله له‌كاتی نانخواردندا، به یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگه‌یاند.
له ئیسپنیا سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تییدا، ئێنریكێ نه‌ك ته‌نها له یاریگاكان به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكانیش گۆڕانكاریی ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه و یاریزانه‌كانی بۆ رۆژانی پڕ سه‌ركه‌وتنیان.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئیسپانیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئێنریكێ سه‌ره‌تا به‌كارهێنانی مۆبایلی له‌كاتی نانخواردندا لێ قهدهكردوون. دواتر ئه‌و كاته ئازادهشی هه‌ڵگرتووه كه دوای راهێنانه‌كان ده‌درایه یاریزانان و هۆشداریی ئه‌وه‌شی داونه‌تێ خۆیان له یارییه ڤیدیۆییه‌كان به‌دوور بگرن.
له رێكارێكی دیكه‌شدا ئێنریكێ به یاریزانانی راگه‌یاندووه كه چیتر رێگه‌یان پێ‌نادرێت له میانی یارییه‌كاندا په‌یوه‌ندیی به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان و كه‌سوكاریانه‌وه بكه‌ن.