Heman Hussein Yaseen
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ھەولێر _AA
ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان، : '' دۆخی دارایی، مووچە و بژێوی ھاووڵاتییان تاوتوێ دەکات''.
لە میانی گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی کۆنەبوونەوەی پەرلەمان لە چەند مانگی رابردوودا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق گوتی: ''پێشتر کێشەیەکی سیاسیی ھەبووە و منیش بوومە بەشێک لەو ناکۆکییە و دەست و قاچم بەسترابوو، بۆیە ھەموو ئەوانە دەخەمە ئەستۆی خۆم و من داوای لێبوردن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەم''.
لە دانیشتنی ژمارە شەشی پەرلەمانی کوردستان لە میانی گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە باسکردنی دۆخی ھاووڵاتییان، بژێوی و ژیانییان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەقگوتی:" باس لە دۆخی دارایی، مووچە و بژێوی ھاووڵاتییان دەەکەین"
لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ، مژدە مەحمود داوای کرد کە بابەتەکانی تایبەت بە دۆخی ھاووڵاتییان و مووچەی مووچەخۆران بھێندرێتە بڕگەی یەکەم و ئەمڕۆ تاوتوێ بکرێت و سەرۆکی پەرلەمانیش رایگەیاند کە پێشنیازەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.