Heman Husseın Yaseen
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
بڕیارە کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان بکات.
رۆژی ١٦/١٢/٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کرد و بە زۆرینەی دەنگیش سیفەتی بە پەلەی پێ درا بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە تاوەکو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
رۆژی ٧/١/٢٠٢٠ سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و دواتریش سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا، بانگھێشتی پەرلەمانتارانی کرد بۆ دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی١٢/١/٢٠٢٠ دا.
رۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ١٩ ماددە پێکھاتووە گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.