Fariq Faraj Mahmood
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
سلێمانی-AA
بەبەشداری زۆربەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، لەدوایین ڕۆژی براند بازاڕدا، رێوڕەسمی ڕێزلێنان لە تەواوی کۆمپانیا بەشداربووەکان و دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢١، سەعات٣:٣٠ خولەکی عەسر لە کارگەی کولتووریی سلێمانی کۆتا رۆژی براند بازاڕ بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بەسەر هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندندا دابەشکرا، لەو چوارچێوەیەدا خەڵات بەخشرا بە نوێنەری ئاژانسی ئانادۆڵو.
له براند بازاڕ ماوەی ١٠ رۆژ لە شاری سلێمانی بەبەشداری چەندین کۆمپانیا، بەرهەمی خۆماڵی و دەرەکی نمایشکروان و ساغ کراونهتهوه.