Heman Hussein Yaseen
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
هه‌ولێر - AA
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی هەڵبژاردنی پارێزگار ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و تا ئێستا سێ کەس سیڤی خۆیان بۆ ئەو پۆستە پێشکەش بە ئەنجوومەنەکە کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی ژمارە ٨٧ی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بەڕێوەدەچێت کە تیایدا پارێزگاری نوێی ھەولێر ھەڵدەبژێردرێت.
چوار کەس سیڤی خۆیان بۆ ئەو پۆستە پێشکەش بە ئەنجوومەنی پارێزگا کردووە، یەکێکیان کشاوەتەوە و سێیەکەی دیکە ئەمڕۆ دەخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کە بریتیین لە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو و کاندید ئومێد عەبدولسەلام قادر، هەروەها کاندید سەدرەددین قادر سلێمان.
تا ئێستا هه‌ریه‌ك له فڕاكسیۆنه‌كانی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو نه‌هاتوونه‌ته باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئه‌گه‌ری زۆره به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كه‌ن.
رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی رابردوو، پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و تا ئێستاش پۆستەکە لەلایەن جێگری پارێزگاری ھەولێر، ھێمن قادر بە وەکالەت بەڕێوەدەبردرێت.