Yunus Keleş
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
هه‌ولێر- AA
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئایدن مه‌عروف، خه‌ڵاتی ژماره‌یه‌ك كه‌سی سه‌ربه پێكهاته ئایینییه‌كانی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا كار و پرۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجامداوه.
له رێوره‌سمێكدا كه له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه به سه‌رپه‌رشتیی ئایدن مه‌عروف به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌ریه‌ک له پێكهاته‌كانی ئێزدیی، كاكه‌یی، سابیئه‌ی مه‌ندایی و به‌هایی بە نوێنه‌رێک به‌شدارییان كرد.

نوێنه‌ری پێكهاته‌ی كاكه‌یی له رێوره‌سمه‌كه، ئاشتی فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌پێناو داڵده‌دان وخاوهندارێتییكردن له ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان، كاری كردووه و رایگه‌یاند: "ئه‌م خه‌ڵاته زۆر گرنگه بۆ ئێمه و پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌وییه، ئێمه چالاكوانی خۆبه‌خشین، به خۆبه‌خشی بێبه‌رامبه‌ر كارده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێزی لێناین و ئێمه‌ی به شایه‌نی خه‌ڵاته‌كه زانی. ئومێدمان واته كاری زۆرتر و زیاتر ئه‌نجامده‌ده‌ین".
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری پێكهاته‌ی ئێزدیی له رێوره‌سمه‌كه، ماهیر شنگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌ک چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و هاوكات وه‌ک رۆژنامه‌نووس كارده‌كات و گوتی: "ئه‌و خه‌ڵاته‌ی كه ئه‌مڕۆ به ئێمه به‌خشراوه، نیشانه‌ی گرنگی پێدانی زۆری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پێكهاته‌كانه. ئه‌مه‌ش پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان به‌هێز ده‌كات. ئه‌م خه‌ڵاته ئاره‌زووی پێكه‌وه‌ژیان بێ جیاوازیی به‌هێزده‌كات. ئه‌و كارانه‌ی كه من ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دوور و درێژه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌ک رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامداوه، سه‌رنجی به‌ڕێز وه‌زیری راكێشاوه. هه‌ربۆیه ئێمه‌ش خوازیارین خزمه‌تی زیاتر به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكه‌ین".
دوای خه‌ڵاتكردنی نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له رێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن ئایدن مه‌عروف، وێنه‌ی یادگارییان گرت.