Zana Natık Kerem
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی جەزیرە رۆژئاوای عێراق رایگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە لە ناوچەکانی جەزیرە رۆژئاوای عێراق دەستی پێکراوە.
باس لەوەشکراوە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، سەڵاحەددین و رۆژئاوای نەینەوا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەکەن کە لە نۆ میحوەری ناوچەکانی جەزیرە ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاوە دابینکراوە و ھاتووە:
"ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکانی جەزیرە رۆژئاوای عێراق".