Zana Natık Kerem
11 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2024
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود پزیشکیان بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرکۆماری ئێران بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانییەوە پێشوازی لێکراوە.
چاوەڕان دەکرێت مەسعود پزیشکیان لە میانی سەردانەکەی بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی دیکەی عێراق ئەنجام بدات.