Zana Natık Kerem
17 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە دەست پێ کرد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە، تاڵب موسەوی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژمارەیەک ناوچەی باکووری پارێزگای دیالە دەست پێ کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابین کراوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای دیالە.