Fakhradin Ibrahim Mohammad
17 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2025
هەولێر - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چوار گرووپی میلیشیای عێراقی خستە ناو "ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان".
لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەر یەکە لە بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیدوشوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای ئەوفیا، كەتائیبی ئیمام عەلی، وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی" ناساند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، "ئێران وەک پشتیوانیکارێکی سەرەکی تیرۆر لە جیهاندا، پشتیوانی لەم میلیشیایانە دەکات بۆ ئەوەی پلانداڕێژەر و کارئاسانیکەر و ڕاستەوخۆ بەشدار بن لە هێرشەکانیان".
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم میلیشیایانە هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەروەها بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانان.