Heman Hussein Yaseen
03 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2024
هەولێر-AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئانڵ بۆرا ئینان سەردانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف-ی کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێکی ھەنووکەیی تاوتوێکران و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا ئامانجی سەردانەکە خرایەڕوو.
دواتر باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتی: “ئەمڕۆ سەردانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانمان کرد، خۆشحاڵم کە لە نزیکەوە لەگەڵ جەنابی وەزیر دانیشتنمان هەبوو، ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین کە پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین، لەم سەردانەشدا لەگەڵ برایانی تورکمان و دۆستەکانمان تاوتوێی پێشهاتەکانمان کرد، هەروەها هیوای سەرکەوتنمان بۆ جەنابی وەزیر خواست لەم هەڵبژاردنەدا”.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف گوتی: “زۆر خۆشحاڵین کاتێک شاندێکی تورکیا سەردانی هەرێم دەکەن، لە نزیکەوە لەگەڵ پێکهاتەی تورکمان کۆدەبنەوە، ئەمە پاڵپشتییەکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان، جگە لەمەش وەک دەبینین ئەمڕۆ پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەولێر و ئەنقەرەدا هەیە و، ئێمەش خۆشحاڵین بەم پەیوەندییە”.