Heman Hussein Yaseen
17 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2025
هەولێر -AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئانڵ بۆرا ئینان کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئانڵ بۆرا ئینان و شاندێکی یاوەری کرد.
بارەگاکە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیا و هەروەها سەردانی وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی توركیا بۆ هەرێم.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەر لە دیدارەکەدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.