Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراو، دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، کەوتنەخوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە ھێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە باکووری رۆژھەڵاتی دیالە لە رێگای تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج و بەھۆیەوە دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوونەتەخراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تیمەکانی ئەندازیاریی سەربە وەزارەتی کارەبای عێراق، ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی چاککردنەوەی تاوەرەکان.
ئەمەیش لە کاتێکدا لە ماوەکانی رابردوودا، ژمارەیەک تاوەری گواستنەوەی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک، سەڵاحەددین و نەینەوا کرانە ئامانج کە ئەوەیش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە ھاووڵاتییان دروستکردووە.