Abdullah Abdulmanaf Shukur
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیھان کرد.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیھان کرد.
له راگهیهنراوهكهدا هاتووه: "ھەمووان پێکەوە لە یادی سەری ساڵی نوێی زاینی پڕ شکۆیەدا بە بەھا بەرزەکان رێنوێن دەبین کە پایەبڵندی حەزرەتی مەسیح لە پێناوی پاکییەتی و برایەتی و شکۆمەندی مرۆڤایەتی و خۆشبەختی لەگەڵ خۆیدا ھێنای".
ههروهها جهخت لهوهشكراوهتهوه، ئەوانه ئهو بەھایانەن کە ئایینە ئاسمانییەکان بە یەکەوە کۆدەکاتەوە و مرۆڤایەتی لە گەڵیاندا دەژی بە بیری مرۆڤایەتی بڵند لە پێناو پەرەپێدان و ژیان لە سەرو ھەمووشیانەوە بە ئاشتی و ئارامی، ھەر بەم جۆرە گەلی عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا بە پێکھاتەی ئایینی و تایفی بە خۆشەویستی و ھاریکاریی ژیانیان گوزەراندووه.
له راگهیهنراوهكهی نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكایهتی كۆماردا سوپاسی كریستیانهكانی كراوه كه بڕیاری ئاھەنگ نەگێڕانیان داوە لە یادکردنەوەی ئەمساڵدا، و تێیدا هاتووه : "ئهوهش وەک رێزێک بۆ ئەو خوێن و قوربانییانەی کە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە شەھید و بریندارهکان لە ریزی خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز و ھێزە ئەمنییەکان داویانە بۆ دۆخی گشتیی وڵات".
راگهیهنراوهكه تیشكی خستووهته سهر ئهوهش كه، ئەو دۆخەی کە ھەمووان ئومێد دەکەن و کاردەکەن بە ھەموو تواناکانەوە لە پێناو تێپەڕاندنی بە ئاراستەی پەرەپێدانی چاکسازیی زیاتر و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری وڵات و ھەڵسانەوە و پێشخستنی، بە جۆرێک کەلە ئاستی ویستی گەلەکامان بێت بە جیاوازی ئاین و پێکھاتە و تایفەکانییەوە.