Heman Husseın Yaseen
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
بەھۆی رووداوێکی تەقەکردن لە بانکی شیمال لە شاری ھەولێر کەسێک برینداردەبێت، ئەنجامدەری کردەکەش بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە و گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێریش رایدەگەیەنێت کە شەڕەکە بەھۆی کێشەیەکی تایبەتەوە بووە و پەیوەندی بە بانک نەبووە.
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، هۆگر عەزیز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ سێشەممە لە بانکی شیمالی شاری ھەولێر دوو کەس دەبێت بە شەڕیان و یەکێکیان بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیکردووە و کەسی بەرامبەری بریندار کردووە و ئەنجامدەری کردەکەش هەڵاتووە و شوێنەکەی بەجێهێشتووە".
لەبارەی ھۆکاری شەڕەکەوە، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتی: "شەڕەکە بەھۆی کێشەیەکی تایبەتەوە بووە و پەیوەندی بە پارە و بانکەوە نەبووە".
هۆگر عەزیز گوتیشی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ئەنجامدەری کردەکەش تا ئێستا دەستگیر نەکراوە".