Rewa Mahmood Hasan
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
لیژنەی دادوەرانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرکەوتوویی کۆتایی ھاتووە و لەئێستادا ٢٥%ی دەنگەکانی بازنەی سلێمانی جیاکراونەتەوە و دەستیش بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی بازنەی کەرکووک کراوە.
لیژنەی دادوەرانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵی فەرمی حزبەکەیان راگەیاندووە کە "بەستنی کۆنگرە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ یەکێتی".
کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر ناوی کۆبوونەوەی نوێبوونەوە لە سێ رۆژى رابردوودا کارەکانی خۆی بەڕێکرد و تیایدا بەزۆرینەی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکە پەسند کراو.
شەوی رابردوو گوتەبێژی گۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەلا یاسین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامی دەنگدان رادەگەیەندرێت.