Heman Hussein Yaseen
29 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
ههولێر - AA
ئێوارەی دوێنێ ماسیگرێک و ھاوڕێیەکی لەسەر زێی گەورە لە ناحیەی گوێڕ لەلایەن تیرۆریستانی داعش دەڕفێندرێن و بەرەبەیانی ئەمڕۆش تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە و ئەوەی دیکەش بە زیندوویی و بەدەست و قاچ بەستراوی لە نزیک شوێنەکە دۆزرایەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣، کەسێک بەناوی زەینەل عومەر سابیر و ھاوڕێیەکی بەناوی غازی قاسم ئیبراھیم کە سەربازی سوپای عێراقە، لەسەر زێی گەورە لە ناحیەی گوێر لەکاتی راوە ماسیدا دەستگیر دەکەن و دەست و قاچی ماسیگرەکە دەبەستنەوە و بەھۆی ئەوەی غازی قاسم سەربازی سوپای عێراقە لەوێ دەیکوژن و تەرمەکەی بەجێدەھێڵن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، بهپێی زانیارییهكانیش بڕیاره تهرمهكهی بگوازرێتهوه بۆ پزیشكیی دادیی ههولێر.
کارگێڕی مەڵبەندی قەرەچووغی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، غازی فەیسەڵ هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتراستکردەوە و گوتی: "کاتژمێر پێنجی ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی داعش لە نزیک ناحیەی گوێڕ دوو کەس لەکاتی راوە ماسی دەستگیر دەکەن بەناوەکانی غازی قاسم ابراھیم و زەینەل عومەر سابیر کە دواتر غازی قاسم تیرۆر دەکەن بەبیانووی ئەوەی لە ریزەکانی سوپای عێراق دەوام دەکات و زەینەل عومەر سابیر ئازاد دەکەن".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد کە بەھۆی وەرزی دروێنەوە، ساڵانە لەم کاتەدا تیرۆریستانی داعش کردوە تیرۆریستییەکانییان زیاد دەکەن بە مەبەستی زیان گەیاندن بە دەغڵودانی جووتیاران.
غازی فەیسەڵ ئاماژەی بە کردەیەکی دیکەی تیرۆریستانی داعش لە سنوورەکەدا کرد و گوتی: "کاتژمێر نۆی شەوی رابردوو، لە رۆژھەڵاتی قەرەچووغ بەرامبەر گردی غەڕڕە، تیرۆریستای داعش ھێرشیان کردە سەر خاڵێکی سوپای عێراق و سەربازانی سوپای عێراق رووبەڕوویان بوونەوە و لەم رووبەڕووبوونەوەیەشدا کامێرایەکی حەراڕی سوپای عێراق تێکشکا".
غازی فەیسەڵ گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش ھەموو ساڵێک لەوەرزی دروێنەدا، کردەوە تیرۆریستییەکانیان زیاتر دەکەن، ھەر بۆیە پێویستە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھەرێم، ھەروەھا ھێزی ھاوپەیمانان زیاتر چاودێری سنوورەکانمان بکەن بۆ سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییان و سەرکەوتنی وەرزی دروێنە تا مەترسی لەسەر سووتاندنی دەغڵودانی جووتیارانیش نەمێنێت".