Zana Natık Kerem
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو لە دەروازەی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا تەقیوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ میدیاكانی خۆجێی ئاشكرای كردووە كە بۆمبێكی چێنراو لە نزیك دەروازەی ناوچەی سەوز لەسەر رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تەقیوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەكە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانیی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی "سیرام"ەوە رێگریی لە دوو مووشەكی كاتیوشا كراوە كە ئاراستەی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا كرابوون.