Zana Natık Kerem
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
لە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، ھەشت پۆلیسی فیدراڵیی کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، بۆمبیک کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە چێنراوبوو لە گوندی سەفرە سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، بە کاروانێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا تەقیوەتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵیی بە پلەی رائید و حەوت پۆلیسی دیکە کوژراون.